زه‌حمه‌تكێشان: پێش هه‌ر هێزێكی تر خۆمان به خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم ده‌زانین
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌به‌ستیرێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی 5/5/2017 دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵبژێردرێت.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (هیوا سەید سەلیم) ئەندامی کۆنگرەکە به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، لە کۆنگرەی حزبەکەیان، چەند ڕاپۆرتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن و سیستەمێکیش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی حزبەکە دەستنیشان دەکەن، هه‌روه‌ها له ڕۆژی هەینی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبدەبژێردرێت.
ناوبراو له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند” ”ئێمە لە زەحمەتکێشان، پێش هەر هێزێکی دیکە، خۆمان بە خاوەنی پرسی ڕیفراندۆم دەزانین و مافی چارەی خۆنووسین مافێکی یاساییە و پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ ئەو بابەتە“.