پاش ئەو هەموو تۆمەتەی درایە پاڵ پارتی ئەمرۆ دادگای هەولێر سزایەكی پیشەییانەی دا

خواكوڕك 

دادگای هەولێر بڕیاری دا بكوژانی مامۆستا وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان لەهەولێر بە سزای لە سێدارە دان سزا دا و كە بکوژ و هاوکارەکەی مامۆستا وشیار ئیسماعیل  ئاوەڵزاوا و ئامۆزای یەکدین و بە دەمانچەی خەزووریان تاوانەکەیان ئەنجامداوە”.

پارێزەری دۆسیەی مامۆستا وشیار ئیسماعیل رایگەیاند كە دادگای هەولێر پیشەییانە و یاساییانە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەكە كردووە، كەسووكاری مامۆستا وشیاریش دڵخۆشن بە بریاری دادگا، بەهەمان شێوەش نوێنەری یەكگرتووی ئیسلامی لە دادگا رایگەیاند دادگا پیشەییانە مامەڵەى لەگەڵ دۆسیەکەدا کرد”.

پێشتر كەس و كاری تاونبارەكان كە خەزووری ئەو دوو كەسەیە رایگەیاندبوو، لەو کاتەی دوو زاواکەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، ئەو بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە لە تورکیا بووە، بەر لەوەی گەشتەکە بکات، پێی گوتووە “پێنج ملیۆن دینارم پێیە، ئەگەر هاتوو پارەم لێبڕا بڕۆ لە ماڵەوە دەمانچەکەم بفرۆشە و بۆم بکە پارە و بۆ بنێرە، زاوای ئەو پیاوەش دەمانچەکەی بردووە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە”.

د. وشیار ئیسماعیل کادیری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو، بەشێک لە بەرپرسانی ئەو حیزبەش لە پرۆسەی دادگاییکردنەکە ئامادەبوون، کادیرانی یەکگرتووش دەڵێن، بەشێک لە برینەکانیان ساڕێژ بووە و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانەکەش دەکەن.

شایانی باسە مەلا هۆشیار ئیسماعیل کە رۆژی 22 تشرینی دووه‌می 2016 له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كوژرا، وتابێژی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان بوو له‌ هه‌ولێر ئەمرۆ دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژەكانی د. وشیار ئیسماعیل دا سەپاند ئەمەش پاش ئەوە دێت كە هەندێك میدیایی سیاسی سەر بە حزبەكانی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ تۆمەتی كوژرانی مامۆستا وشیاریان خستە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام ئەمرۆ دادگا بریاری لەسێدارەدانی داو نوێنەری یەكگرتووش رایگەیاند كە دادگا پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەكە كردووە”.

Back to top button