ئەندام پەرلەمانێكی ئەوروپا پشگیری خۆی بۆ سەربەخۆی كوردستان و ریفراندۆم راگەیاند
خواكوڕك
لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەیەكێتی ئەوروپا دا كە تێیدا باسی لە گوتارەكەی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كردبوو كە دوێنی لە گەرنەڤاڵی ریفراندۆم یەكێتی قوتابیان پێشكەشی كرد، د. چارڵز تانۆك ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا و سەرۆكی گرووپی دۆستانی كوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا لە وەڵامی نێونەری حكومەتی هەرێم لە ئەوروپا، پشتگیری خۆی بۆ سەربەخۆی كوردسان و چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم لە تویتێكدا راگەیاند”.
د.چارڵز تانۆك لە تویتێكدا رایگەیاند ئەوان وەك ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا چاودێری پرۆسەی مافی چارەی خونووسینی هەرێمی كوردستان دەكەن، هەروەها دەشلێت پشتگیرییەکی گەورەی کوردستان دەکەن لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆییدا.
شایانی باسە دوێنێ 3ی 5ی 2017 مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە كەرنەقاڵی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بۆ ریفراندۆم گوتی ریفراندۆم لەكاتی خۆی دا ئەنجام دەدرێت، هەروەها گوتیشی پێش ئەوەی سەربەخۆ بین دەبێت سەربەخۆمان بین، هەروەها گوتیشی بەكەمتر لە سەربەخۆی كوردستان رازی نابین و ئەوە بەدونیا دەلێین، كە ئێمەش هیچمان لە نەتەوەكانی تر كەمتر نیە”.