نێچیرڤان بارزانی دۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت
خواكوڕك
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی رایگەیاند، هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاككردنى دۆخه‌كه، ئه‌نجامى چاوه‌ڕوانكراوی هه‌یه و تێگه‌یشتن، هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێ‌تى و به‌رگه‌گرتنى خه‌ڵكیش به خێرى كوردستان و هاونیشتمانیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هەروەها گوتیشی سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌خت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆڵنادات و هه‌موو شانس و ده‌رفه‌ته‌كانى گه‌شتیارى له كوردستان به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیارى بكه‌نه روویه‌كى دیار و به‌رچاوى كوردستان و یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى حكوومه‌تیش، بنیاتنان و په‌ره‌پێدانى ژێرخانى كه‌رتى گه‌شتیارییه”.
هەروەها نیچیرڤان بارزانی لەبارەی كەرتی گەشتیاری و بەرنامەی حكومەتی دەلێت، حکومەت به‌رنامه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى بۆ كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌یه. ئەگه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى سێ ساڵى رابردوو نه‌بووایه، ئێستا كه‌رتى گه‌شتیارى پێشكه‌وتنى زۆر گه‌وره‌ى به خۆیه‌وه ده‌بینى، چونكه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى هه‌موو ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كى و پێداویستیانه‌یه كه ده‌بێ بۆ گه‌شتیارییه‌كى سه‌ركه‌وتوو هه‌بن وه‌ك سرووشتى جوان، شوێنه‌واره مێژوویى و دێرینه‌كان، لێبورده‌یى، كراوه‌یى، ژیاندۆستى، میوانپه‌روه‌ریى خه‌ڵكى كوردستان و وه‌رزه‌كانى ساڵ كه زۆر له وڵاتان خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو شتانه نین”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌ت كرد زۆرترین په‌یوه‌ندیى گه‌شتیارى له‌نێوان كوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌دا دروستبكه‌ن كه به‌شدارییان له‌م پێشانگەیه‌دا كردووه و هاوكارییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن نوێنه‌رایه‌تى و ئاژانسه‌كانیان له كوردستان بكه‌نه‌وه. گوتیشی “له فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان، به‌ڕوویه‌كى گه‌شى شارستانیانه، پێشوازى و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاراندا بكه‌ن و هه‌موو یارمه‌تى و ئاسانكارییان پێشكه‌شبكه‌ن به‌تایبه‌تی گه‌شتیارانی عێراقی”.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی بیرهێنایه‌وه “له سایه‌ى قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خش و هه‌ستى به‌رزى نیشتمانپه‌روه‌رى و تێگه‌یشتنى كوردستانییان بۆ دۆخه‌كه، رۆژه سه‌خته‌كان تێپه‌ڕین و ئێستا ڕووی هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر و ده‌ستپێكردنى قۆناخێكى دیكه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و پێشخستنى وڵاته و گه‌شتیاریش یه‌كێك له‌و كه‌رتانه ده‌بێت كه گرنگییه‌كى زۆرى پێده‌درێت”.
ئەم قسانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەكاتێكدا هات كە ئەمرۆ پێنج شەممە، 4ی 5ی 2017 لەهەولێر پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ گەشتیاری كرایەوە، كە پێشەنگاكە، لەلایەن چوار کۆمپانیاوە رێکخراوە و بڕی 500 هەزار دۆلاری بۆ خەرجکراوە. بڕیارە زیاتر لە 200 کۆمپانیا و هۆتێل و میوانخانە، لە 16 وڵاتەوە بەشداری تێدا بکەن. لەو رێژەیە 112یان لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەشداری دەکەن و 114یان نێودەوڵەتین.
شایانی باسە لە کاتی کردنەوە پێشانگاکەدا، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكومی و حزبیی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆز، كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیا، ئاژانس، هۆتێل و دامه‌زراوی گه‌شتیاریی 14 وڵاتى بیانی و ناوخۆ بەشدار بوون”.