ئەمشەو كاتژمێر (8) گۆڕان هێرش دەكاتە سەر مەسرور بارزانی

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە میدیاكانی گۆڕان لەلایان بەرپرسانی گۆڕان ئاگادار كراونەتەوە كە هێرش بكەنە سەر مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لەسەر بابەتی ریفراندۆم  كە بارزانی لە كەرنەڤاڵی یەكێتی قوتابیان بۆ ریفراندۆم پێشكەشی كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند ئەمشەو كاتژمێر 8ی كەناڵی كەی ئێن ئێن هێرش دەكاتە سەر مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان، ئەم بریارەش لەلایان سەركردەكانی گۆڕان دراوە كە كەی ئێن ئێنی سەر بە حزبەكەیان هێرش بكاتە سەر مەسرور بارزانی”.

سەرچاوەكە گوتیشی ئەم بریارە پاش ئەوە هاتووە كە مەسرور بارزانی گوتارێكی پێشكەش كردووە لەسەر بابەتی ریفراندۆم، ئەمەش لەرووی سیاسیەوە وەڵامی گۆڕان بۆ بابەتی سەربەخۆی و ریفراندمی كوردستان، كە نایانەوێت بەشێك بن بەڵكو ئەوان بریاری دژایەتی كردنی دەوڵەت و ریفراندۆمیش دەدەن”.

سەرچاوەكە گوتیشی لەئێستاوە گۆڕان خۆی ئامادە دەكات بۆ زەمینە سازی دژایەتی كردنی دەوڵەتی كوردستان و ریفراندۆمی كوردستان ئەمەش سەرەتا بەوە دەست پێدەكات كە هەر كەسێك باسی سەربەخۆی و ریفراندۆمی كوردستان بكات گۆڕان میدیاكەی ئازاد كردووە لەوەی هێرشی بكاتە سەر”.

Back to top button