یەكگرتووی ئیسلامی وەڵامی دەداتەوە و دەلێت لەسێدارەدانی بكوژی مەلا وشیار بەشیاو ئەزانین

خواكوڕك 

لە بەیاننامەیەكدا مەڵبەندی دووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان  لەسەر بڕیاری دادگای هەولێر, بریارەی لەسێدارەدانی تاوانبارانی بكوژی مامۆستا وشیار ئیسماعیل دەلێت سزاكە بە شایستە دەزانێت و داواش دەكات هەرچی زووە سزاكە جێبەجێ بكرێت و هەروەها دەلێت ئێمە لە مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە لەگەڵ سەروەری یاسابووین بۆ بە سزا گەیاندنی هەر كەسێك ،كاتێك تاوان ئەنجام ئەدات و تاوانبار، خۆی تاوانەكە لە ئەستۆ دەگرێت، بۆیە بریاری سزای لە سێدارەدانی بۆ بكوژانی شەهید د. وشیار ئیسماعیل ئێمە بە شایستەی دەزانین لە ئاست گەورەیی ئەو تاوانەی دەرهەق بە كەسایەتی بانگخواز و شەهید دەستی تیرۆر د.وشیار ئیسماعیل ئەنجامیاندا و بە زووترین كاتیش داوا دەكەین سزاكە جێبەجێ بكرێت.

لە بەیاننامەكەی مەڵبەندی هەولێری یەكگرتوو دا هاتووە،  لێرەدا ئەوەش دووپات دەكەینەوە دەستەبەری سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی لەسەر تاوانباران، زەمانەتی گێرانەوەی مافی ستەم لێكراوانە و گەڕانەوەی سەقامگیری و پێكەوە ژیانی ئێستا و ئایندەی لایەنە و پێكهاتەكانی خەڵكی كوردستانە.

مەڵبەندی هەولێری یەكگرتوو دەشڵێت: ئێمە بەڵێن ئەدەین هەڵگری هەمان پەیامی شەهید د.وشیار ئیسماعیل بین لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان ، لە بانگخوازی خواویستی و میانرەویی و چاكسازی و پاراستنی خاك و نیشتمانی كوردستان. لەهەمانكاتیش سوپاس و پێزانینمان بۆ دادگا و دادوەرەكان و هێزەكانی ئاسایش و لێژنەی بەدواداچوونی كەیسی شەهید د.وشیار ئیسماعیل لە ناو یەكگرتوو و پارێزەر و سەرجەم هەقویستان و دڵسۆزانی خەڵكی كوردستان هەیە”.

شایانی باسە پێشتر چەندین میدیا بۆ جارێكی تر گومانیان خستە سەر بەرێوە چوونی پرۆسەی دادگایی كردنی تاوانبارانی بكوژی مامۆستا وشیار و هەوڵیاندا بریارەكەی دادگا بشێوێنن، بۆ مەرامی حزبی و سیاسی كە پێشتر هەر ئەو میدیایانە بوون، هەوڵیاندا تاوانەكە بخەنە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و چاودێرانی یاسایش پێیان وایە ئەو میدیایانە، كە بەدیاری كراوە لەسنوری ناوچەی سلێمانی دان و سەر بە سێ پارتی سیاسین، لەو كێسەدا خۆیان پێشاندا لەوەی كە دژی هەموو شتێكن و بانگێشەكانیشیان جگە لە درۆ كردن و گەوجاندنی خەڵك هیچی تر نیە و دەلێت بەردەوامیش داوای سەروەری یاسا دەكەن، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو جۆڕە میدیایانە جگە لەدژایەتی مرۆڤایەتی  و سەروەری یاسا و هەموو شتێك هیچی تر نین، رۆژانە دەتوانی هەست بەو بێ ویژدانیەتە بكەی”.

Back to top button