گروپێك پەیوەندی نهێنی نێوان ئێران و پەكەكە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان لە راپۆتێكدا ئاماژە بە رۆڵی ئێران دەكات لە گواستنەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە قەندیلەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان. رێكخراوەكە دەنووسێت، لە پاش خۆپیشاندانەكانی سووریا لە ساڵی 2011 دا سوپای ئەو وڵاتە رووبەڕووی هێزێكی گەورەی خاوەن چەك بووەوە لە ناو وڵاتەكەیدا.

گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كاتە ئێران و پەكەكە رێككەوتن و لە سەر بنچینەی ئەو رێككەوتنەش حكومەتی سووریا لە تەمموزی 2012دا لە “باكووری سووریا” كشایەوە. ئەوەش رێگای بە پەكەكە دا گەریلاكانی لە قەندیلەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان بگوازێتەوە.

رێكخراوەكە دەڵێت، ئەو هەنگاوە وایكرد پەكەكە پێگەی ستراتیژی خۆی بەهێزتر بكات، ئەوە لەكاتێكدا بوو كە لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ سوپای توركیادا رووبەڕووی زیانی گەورە ببووەوە.

بەڵام پەكەكە لە رێی كردنەوەی بەرەیەكی نوێوە توانی گوشارێكی نوێی سەربازی و سیاسی لە سەر ئەنقەرە دروست بكات، ئەوەش لە رێگەی ئەو هێزانەی لێیەوە نزیكن، كە پەیەدە و یەپەگەن.

Back to top button