بنەماڵەی تاڵەبانی: مام جەلال كوڕی ماڵی بارزانی بوو

خواكوڕك

دوای ئەوەی راوێژكارێكی جەلال تالەبانی كتێبێكی بەناوی (دیداری تەمەن) بڵاوكردەوە كە گوایە دادرێكی لە بارەی چەند وێستگەیەكی مێژووی تالەبانی ئەنجامداوە, كتێبەكە كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە لە كاتێكدا كە بەشێك لەوانەی كە لە نزیكەوە تالەبانی دەناسن پێیان وایە ناوەرۆكی كتێبەكە دەستكاری كراوە, لەسەر هەان پرس برازایەكی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بڵاو كردنەوەی كتێبەكەی مام جەلال نیگەرانە و دەلێت: “ئەم كتێبە بەبێ ئاگاداری و ویستی تاڵەبانی و بنەماڵەكەمان بڵاو كراوەتەوە”.

شێخ عەلی تاڵەبانی، برازای جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتی، لەبارەی بڵاوكردنەوەی كتیێبەكە ڕایگەیاندووە:” مێژووی كورد ناخۆشە، گرفتی زۆر تێدابووە، بەڵام لاپەڕەی نوێ ھەڵدرایەوە، بەتایبەت دوای ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی، نازانین بۆ لەم كاتەدا كتێبی تاڵەبانی بڵاو كرایەوە و كاتی ئەوە نەبوو، پرسەكەش ئەوە نەبوو، نەدەبوو لەم كاتەدا شتێكی لەو شێوە بكرێت، چونكە تاڵەبانی لە دۆخێكی تایبەتدایە و ئەم كتێبە بە پرسی تاڵەبانی بڵاو نەكراوەتەوە و پرسی پێنەكراوە و ئاگادار نەبووە“.

ئەو برازایەیی تالەبانی ئاشكرا شیكردووە: ”تاڵەبانی گوتوویەتی، ھەندێك پرس ھەیە وەك ژیاننامە، بەچاودێریی خۆی بڵاو ببێتەوە، یان بۆ دوای خۆی، بەڵام ئێستا خۆی لەژیاندا ماوە، نەدەبوو لەم كاتەدا بڵاو بكرابایەوە، چونكە لەم كاتەدا بیرەوەرییەكان برینەكانی دەكولێننەوە“.

لەبارەی بڵاوكردنەوەی كتێبەكە لەمكاتەدا ئەو برازایەیی تالەبانی دەڵێت: ”بەھۆی شەڕی ناوخۆییەوە زۆر شت ھەبووە و كراوە، بەڵام مانای نییە كەسانێك برینەكان بكولێننەوە، ئێمە لاپەرەیەكی نوێمان ھەڵداوەتەوە بۆ ئەوەی پەندیان لێ وەربگرین، لەكاتێكدا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیش لە مەراسیمی كتێبەكە لەوێ نەبووە، پێم وایە ھێرۆ خانیش ئاگادار نییە لەبڵاو كردنەوە، چونكە شتی لەسەر ئیبراھیم ئەحمەدیش گوتووە”.

شێخ عەلی تاڵەبانی ئەوەی ڕوون كردەوە كە ”د. مەحمود عوسمان دەزانێت تاڵەبانی لەگەڵ جیابوونەوە لە پارتی نەبووە و پێی خۆش نەبووە، تەنانەت ڕەحمەتی مەلا مستەفا بارزانی گوتوویەتی، پێم باشە تاڵەبانی نەڕوات و ئەو بكەمە سكرتێری حزب، خۆشمان لە مام جەلالمان پرسیوە، مام جەلال گوتی دەبوو لەگەڵ ئەو گروپە بچوومایە كە حزبی بوون“.

برازاكەی مام جەلال جەختی لەوە كردەوە كە تاڵەبانی گرفتی كەسی لەگەل مەلا مستەفای بارزانی نەبووە و ”مام جەلال كاتێك چووەتە ماڵی بارزانی، كەس نەیتوانیوە بچێت، مام جەلال كوڕی ماڵی بارزانی بووە، حەمایل خانی رەحمەتی وەك كوڕی خۆی حیسابی بۆ كردووە، بۆیە دەبێت زۆر خاڵی گەش ھەڵبدەینەوە، نەك برینەكان بكولێنینەوە“.

ئەوەشی دووپات كردەوە كە بڵاوكردنەوەی كتێبەكە جگە لەوەی ”خەڵكی نیگەران كردووە، لە ھەمان كاتدا بەبێ ئاگاداریی تاڵەبانی بووە“.

Back to top button