بەربژێری توند ڕەوەكانی ئێران پەیامی بۆ كوردان هەیە
خواكوڕك
لەگەڵ نزیك بوونەوەی كاتی هەلبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی بەربژێری ڕەوتی توندڕەوەكان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، دوای سەردانی بۆ شاری سنە، لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی و مەلای سوننە مەزهەب كۆبویەوەو داوای پشتگیری لێ كردن.
هاوكات لە وتەیەكدا ڕەئیسی ئاماژەی بەوەدا جیاوازی لە نێوان كوردو فارس و نەتەوەكانی تری ئەو وڵاتە نیەو لە هەمان كاتیشدا بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەو بەدیهێنانی مافەكانی كوردی دا ئەگەر كوردەكان دەنگی خۆیانی پێ ببەخشن.
ئەم وتانەی ڕەئییسی دوای سەردانێكی هات لە چوارشەممەی ڕابردوو بۆ شاری سنە، ڕەئیسی خۆی وەك بەربژێری ڕابەری جمهوری ئێران ناساندو ئەوەش دوای ئەوەی تەواوی گروپە دیارە توندڕەوەكانی ئێران پشتگیری خۆیان بۆی ڕاگەیاند.