سەركردەیەكی باڵای عێراق پێشوازی لە دەوڵەتی كوردستان دەكەم كورد مافی خۆیەتی
خواكوڕك
دوای ئەوەی پرسی سازدانی ریفراندۆم لەم ساڵ لە نێوان حزبە كوردستانیەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا, ئەم پرسە دەنگدانەوەیەكی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و دەرەوە لێكەوتۆتەوە بۆ ئەم مەبەستە سەركردەیەكی عێراق رایدەگەیەنێت, پێشوازی لە دەوڵەتی كوردستان دەكەم.
لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی مەشعان جبوری تایبەت بە ڕاپرسی و پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەڵێ كوردەكان خۆیان مافی بڕیاردانیان هەیە لە چارەنوسی خۆیان نەك كەسی تر.
جبوری تایبەت بەو پرسە دەڵێت دەبێت ڕێز لە بڕیاری كوردەكان بگرین و ئەوان مافی خۆیانە چ بڕیارێك دەدەن و هیواخوازە ئەو پرسە بە ئاشتی و گفتوگۆ بگاتە ئەنجام .
سەبارەت بە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم جبوری داوا دەكات مافی توركمان و عەرەب و مەسیحی و ئاشوریەكان بپارێزرێت لە ئایندەدا.