فراكسیۆنی پارتی: بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەنیە بەدواداچون بۆداهاتی پارێزگای سلێمانی بكرێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی بڕیاردرا لێژنەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێكبهێنرێت, بۆ كۆكردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر داهاتی سلێمانی ، بەڵام دوای تێپەڕبوونی یەك ڕۆژ ئەندامەكەی گۆڕان كە بەشداربوو لە لێژنەكە، پاشەكشەی كرد.
زیاد كاكە ڕەزا، سەرۆكی فراسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە:” گۆڕان لەماوەی ئەو ٦ مانگەی دەسەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە دەستدا بوو، نەیتوانی داهاتی سلێمانی بە داتا و زانیاری بخاتەڕوو، تا ئێستا داهاتی سلێمانی دیار نییە چی لێ دێت و بۆ كوێ دەڕوات، بۆیە ئەوان لەو ماوەیەدا كە دەسەڵاتی پارێزگایان هەبوو، بەدڵنیاییەوە بەرپرسیاری دیارنەبوونی داهاتن”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاشكراشی كرد، كە هەمیشە بزووتنەوەی گۆڕان باسی ناشەفافبوون دەكات، :” بەڵام خۆی نەیتوانی شەفاف بێت و داهاتی سلێمان بخاتەڕوو”.

جەختیشیكردەوە، كە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون و خستنەڕووی داهاتی سلێمانی پێكهێنرا، بەڵام ” تەنها یەك ڕۆژ بەسەر پێكهێنانی لێژنەكەدا تێپەڕی، ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی گۆڕان كە لە لێژنەكەدا بوو، پاشەكشەی كرد”.

Back to top button