بە ڤیدیۆ: پارتی گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی ھەرێم بە پێویست دەزانێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان چەند جار لە رێگای بەییانامەی فەرمی پارت و لایەنەكانی كوردستانی ئاگاداركردۆتەوە بۆ گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان, وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەلێت:” بە پێویستی دەزانین گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت”

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكات ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كوردستان24 رایگەیاند “پارتی بە پێویستی دەزانێت گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكرێت”.
گووتیشی “ئەو گۆڕانكارییانە بە رێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنە كوردستانییەكان دەبێت”.
لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن یەكێتییەوە، گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەدا “تا ئێستا دیارینەكراوە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەدرێتەوە چ لایەنێك”.

Back to top button