بەرپرسێكی باڵای جولەكە: ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەموو كات زیاتر پشتگیری دۆزی كوردە
خواكوڕك
ژوێڵ ڕۆبنفیلد سەرۆكی ڕێكخراوی بەرەنگاربوونەوەی دژ-جولەكە و ئەندامی پەرلەمانی جولەكەكان لە ئەوروپا، یەكێكە لە كەسایەتییە ناسراوەكانی لۆبی جولەكە لە ئەوروپا. كە بە ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەردەبڕی, دەڵێت:” زەحمەتە لەم كاتەدا كەس دژی هەنگاوی كورد بوەستێت”
ژوێڵ ڕۆبنفیلد سەرۆكی ڕێكخراوی بەرەنگاربوونەوەی دژ-جولەكە و ئەندامی پەرلەمانی جولەكەكان لە ئەوروپا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەنالًی (كوردستان 24) دەلێت:”لە ئێستادا كە كورد سەرقافڵەی جەنگی دژی تیرۆری نێودەوڵەتییە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەموو كات زیاتر پشتگیری دۆزی كوردە و گەر هەر وڵاتێكیش پشتگیری ڕاستەوخۆی سەربەخۆیی كوردستان نەكات، ئەوا زەحمەتە لەم كاتەدا دژی ئەو هەنگاوەی كورد بوەستن.
هەروەها ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەورووپا گوتیشی:” سەرۆك مەسعود بارزانی بڕیاریداوە كە ئەمساڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێ, پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی ئەم بڕیارە بن, یەكگرتویی كورد بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە گرنگە و ئێمەش لە دەرەوە هاوكارتان دەبین”
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەی سەرۆكی رێكخراوی دژ- جولەكە دەشڵێت:” دوژمن و نەیارەكانتان لە ناوخۆ و لە ناوچەكە بەردەوام هەوڵ دەدەن ساردتان بكەنەوە لە هەوڵەكانتان بە پاساوی ئەوەی كە بارودۆخ گونجاو نییە. لەم ڕووەوە ئەزموونی ئیسرائیل و كوردستان زۆر هاوشێوەن, لە ساڵی 1948 ئیسرائیل بووە دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەو كات ئەمریكا وبەریتانیا زۆر داوایان كرد و تكایان دەكرد كە (بن گوریون) سەربەخۆیی ڕانەگەیەنێ, بەڵام ئیسرائیل سەربەخۆیی راگەیاند و وڵاتانیش ناچار بوون دواجار پشتگیری لێ بكەن.
لە كۆتایشدا ئەو بەرپرسە جولەكە:”ئێران بۆی نییە دەستوەرداتە كاروباری عێراق و بە كورد بڵێ جودامەبەوە”