شنگال و شێخان بە پەرۆشەوە چاوەروانی ئەنجامدانی ریفراندۆمن

خواكوڕك 

پاش ئەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی ئەولەویەتی خۆیان بۆ هەنگاوی داهاتووی پاش داعش دیاری كرد كە ئەنجامدانی ریفراندۆم، لەم ساڵدا، ئەمەش وای لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كردووە كە خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئامادە بكەن، بەو پێیە لەسەر داوای ئەنجوومەنەكان ریفراندۆم لە رووی یاساییە، ئەنجام دەدرێت”.

پاش ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كە بەزۆرینەوەی دەنگی ئەنجوومەنی داوایان كرد ریفراندۆم لە كەركووك ئەنجام بدرێت، ناوچەكانی شنگال و شیخانیش وەك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك داوایی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوچەكانی خۆیان كرد، كە وابریارە ئەمساڵ ئەم ریفراندۆمە ئەنجام بدرێت”.

هەر لەو بارەیەوە خەلەف سەعید شەرەفانی قوتابی کۆلیژی یاساییە و خەڵکی شنگالە، باسی لەوەکرد ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەمێکە ئەو هیوایە دەخوازن کە ئیدی کاتی گەڕانەوەیان بۆسەر هەرێمی کوردستان هاتووە، ئێستایش کە بڕیاری ریفراندۆم دەدرێ، ئەوا باشترین دەرفەتە بۆ گەڕانەوەی ناوچەکانمان بۆسەر هەرێم، چونکە هیچ ئومێدێکمان لەگەڵ عێراقدا نەماوە.
مەسیحییەکانی شێخان دەڵێن؛ زۆرمان بیرکردووەتەوە کە جگە لە هەرێمی کوردستان هیچ پەناگەیەکی دیکە بۆ مەسیحییەکان نییە داهاتوویان لێیەوە پارێزراوبێ، بۆیە (خەلیل تۆما) بە ئومێدێکی زۆرەوە دەڵێ، تەنیا سەربەخۆیی کوردستان دەتوانێ مافی پێکهاتەکان گرەنتی بکات.
(خەلیل تۆما) مەسیحییە و خەڵکی شنگالە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، باسی ئەو کارەساتەی کرد کە مەسیحییەکان لەسەر دەستی داعشدا بینیویانە و کەچی بەغدا هیچی بۆ مەسیحییەکان نەکرد.
ئەو دەڵێ، ئێمە بۆ ریفراندۆم دەنگ بە بەڵێ دەدەین، چونکە نامانەوێ چیدیکە تووشی کارەسات بین و دەمانەوێ ناوچەکانمان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.
حسێن ئەلیاس کە هاووڵاتییەکی کوردی ئێزدییە و خەڵکی شێخانە گوتی، “دەنگ بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم دەدەین، دەمانەوێ ناوچەکانمان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و کوردانی ئێزدی دەخوازن بەزووی چارەنووسی ناوچەکانیان یەکلاببێتەوە و بگەڕێنەوە سەر هەرێم، هەڵبەت مانەوە لەگەڵ عێراق هیچ مانایەکی نییە.”

 

 

خەڵکی شێخان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ریفراندۆمن و لە ئێستاوە دەڵێن “بەڵێ”. ئەوان خۆزگە دەخوازن بەزوویی ناوچەکانیان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە وەک باسی دەکەن هیچ ئومێدێکیان لەگەڵ عێراقدا نەماوە.

خەڵکی شێخان وەک خەڵکی دیکەی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ریفراندۆمن، وەک (خەلەف سەعید شەرەفانی) دەڵێ، لە ئێستاوە دەڵێین بەڵێ بۆ ریفراندۆم.

 

 

Back to top button