پاش یەكگرتنەوەی هەردوو زۆنی سەوز و زەرد سلێمانی بەتەنیا 14 ترلیۆن دیناری بردووە هەولێر و دهۆك بەهەردووكیان 12 ترلیۆنیان بردووە
خواكوڕك
زاگرۆس فەتاح بەرێوەبەری گشتی لەوەزارەتی پلاندانان، كە خۆی خەڵكی سلێمانیە، لەسەر ئەو دابەشكاریەی كە لە بودجەی كوردستان كراوە بۆ سەر پارێزگاكان رایگەیاند، دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگای سلێمانی ( سەردار قادر) دوو رەهەندی جیاوازی هەیە، هەم كێشەی سیاسی و هەم كێشەیەكی ئابووریە، گوتی ئێمە قۆناغێكمان هەیە كە بەناوی قۆناغی زێرین پێناسە كرد، ئەویش لە ساڵی 2007 بۆ 2013 و گوتی لە قۆناغی زێرین دا كە گەشەی ئابووری هەبوو و كە پارەیەكی زۆر لەبەردەست بوو، وەتوانرا پرۆژەی زۆر باش جێبەجێ بكرێــت لەرووی ئابووریەوە”.
هەروەها زاگرۆس فەتاح كە لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو بەشداری بوو، گوتیشی لەبارەی پرۆژە و بودجەكاندا، تاوەكو ئێستا لە عێراق كە پارە هاتۆتە كوردستان 27 ترلیۆن دینارە، واتا ئەو 27 ترلیۆن دینارە دەكاتە 23 ملیار دۆلار ، ئەو 23 ملیار دۆلارە، كە هاتۆتە كوردستان لەسەر كۆمەڵێك رێكەوتن و ئینتفاق + رێكەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتی بەسەر پارێزگاكان دابەشكراوە، بەس بەشی سلێمانی لەو پارەیە دا كە 23 ملیار دۆلارە، 11 ملیار و نیوی بۆ سلێمانی بووە، 11 ملیار و نیوی تری بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بووە، كە دەكاتە سەدا 43ی كۆی ئەو بودجەیە تەنها بۆ سلێمانی رەوانە كراوە، كە هاتۆتە كوردستان، ئەمە تەنها بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان، دەشلێت بودجەیەكی تریش كە لەمدوایە دەستی پێكردووە كە پێی دەلێن پرۆژەی پترۆدۆلار، ئەم پرۆژەیەش لەكۆمەڵێك كۆمپانیای نەوتەوە سەرچاوەی گرت، كە هاتن بۆ هەرێمی كوردستان كە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان دەكرد لەرێگای دەرهێنانی نەوت، بەپارەی شیرنی نەوت یان بەهەرشێوەیەك باسی لێوە دەكرێت، لەو برە پارەیەش، نزیكی 749 ملیار دینار دراوەتە پارێزگاكان بەتایبەتی سلێمانی رێژەیەكی زۆر بەرچاو زیاتر هەیە لە چاو پارێزگاكان، (469) ملیاری بەس بۆ سلێمانیە و هەولێر تەنها 104 ملیاری بەركەوتووە، دهۆكیش 179 ملیار بەركەوتووە، پرۆژەیەكی تر هەبوو كە لەو ماوەیە سەرفكراوە كە پێدەگوترا پرۆژەی تەواو كاری نەوت، تەنها بۆ گەرمیان سەرف كرا 34 ملیار بوو كە بەس بەر گەرمیان كەوت و سەرف كرا پارێزگاكانی تری نەگرتۆتەوە،
هەروەها دەشلێت بابزانین ئەو پارانەی كە بۆیان سەرفكراوە تاچەند توانیویانە سەرفی بكەن بۆ پرۆژەكان و دەلێت 2013 باشترین ساڵی سەرفكردنی پارە بەنموونە دەهێنمەوە، لە سلێمانیە تەنها لەسەدا 51 پارەكە بۆ پرۆژەكان سەرفكراوە، كە لەباشترین ساڵیشدا ئەو رێژەیە سەرفكراوە، كە ساڵی 2013 بوو، بەڵام لە هەولێر لەو پارەی كە لەبەردەستیان بووە، لەسەدا 64ی سەرفكراوە بۆ پرۆژە و خزمەتگوزاریەكانی ئەم شاڕە، لە دهۆكیشدا لەسەدا 55ی ئەو پارەیە سەرفكراوە،