دواین زانیاری لەبارەی تەقینەوەی بۆمبێك بە هێزی پێشمەرگە لە دۆزخورماتوو
خواكوڕك
سەرلەبایانی ئەمرۆ 5ی 5ی 2017 بەهۆی بۆمبێك چێنراو لە سنوری خورماتوو، پێشمەرگەیەك شەهید بوو و دوانی تریش بریندار بوون، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەلێت لەکاتی گەڕانەوەیان لە فەوجێک لەسەر چەمی زەرگە و لە جاددە سەرەکییەکەی بۆ بنکەی لیوا ، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە کە بەداخەوە لەو رووداوە نەقیبێکی لیوای پێنج بەناوی جەمال فەتاح کەریم کە خەڵکی سەید سادقە شەهید بووە و عەمید کاوە تۆفیق حەمە ساڵح و پاسەوانێکی بریندار بوون”.
فارووف ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو رایگەیاندووە” ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکە تێێدا ڕوویداوە، ناوچەیەکی چۆڵە و شوێنی عەرەبی سوونەیە و دانیشتووانەکەی ئاوارەن و تا ئێستا بۆی نەگەڕاونەتەوە، تەنیا ھێزەکانی پێشمەرگە و لە بەرامبەریشیانەوە چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەن، ڕوونیشیکردەوە كه ماوەیەکە چەکدارانی داعش دزە دەکەنە سنوورەکە و لە ڕێگەی دانانی بۆمبی چێنراوەوە زیان لە ھێزەکانی پێشمەرگە دەگەیەنن”.
عەقید کاوە غەریب حەمە ئەمین ، بەرپرسی هەواڵگری لیوای پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە دەلێت “زۆر جار لەسەر ئەو جاددەیە رووداوی هاوشێوە روودەدات، سوپاس بۆ خوا دۆخی تەندروستی عەمید کاوە جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە لە کەرکووک و تەندروستی باشە”.
شایانی باسە تهقینهوهكه كاتژمێر حهوتی بهرهبهیانی ئهمڕۆ ههینی روویدا و كاروانی ئۆتۆمبێلهكانی عهمید كاوه تۆفیق ئامر لیوای پێنجی شارهزۆر له گوندی زهرگهی باشووری خورماتوو كرده ئامانج و بههۆیهوه نهقیب جهمال فاتح ئهحمهد شههید بوو و عهمید كاوه و پاسهوانێكی به سووكی برینداربوون.