بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ئێران زانکۆیەکی عێراقی چەند قوتابیەک دەردەکات

خواكوڕك 
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغداد،ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی قادسیەو واست داوایان کرد کە بڕیاری دەرکردنیان لە زانکۆ هەڵبوەشێتەوە”.
ئەو قوتابیانە کە ڕەخنەیان لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی گرتبوو لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆکانی واست و قادسیە فەرمانی دەرکردنیان بۆدەرکرا.
ئەو قوتابیانە ئاماژەیان بەوە کرد کە دووای ڕەخنەگرتن له دەستوەردانی ئێرانیەکان و سیستمی سیاسی ئەو وڵاتە بەبێ ئاگادارکردنەوەو لێکۆڵینەوە ڕاستەوخۆ بڕیاری دەرکردنیان بۆ دەرجووە.

Back to top button