بریارێكی گرینگ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەردەچێت
خواكوڕك
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌مێكی سكوێرتی به‌هێز بۆ نه‌هێشتنی مووچه‌ی بندیوار و دوو مووچه‌یی، له‌كورستان داده‌مه‌زرێنێت. به‌پێی نوسینێكی رۆژنامه‌نووس هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه ماوه‌یه‌كه له ژێر ناونیشانی (زانیاری نه‌گوتراو و نه‌بیستراو) كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری تازه ده‌خاته‌ڕوو.
له نووسینه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی ناوبراو هانووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌شتا ناوچه‌ی جیاجیای كوردستان سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌م سیسته‌مه دابین ده‌كات. به پێی ئه‌م سیسته‌مه كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك ئامێری زیره‌كی بایۆمه‌تری، په‌نجه‌مۆری هه‌ر ده په‌نجه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ وێنه‌ی هاوێنه‌یی چاو وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كۆدی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو زانیاری جۆراو جۆر له‌سه‌ر زۆری ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیاریه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌یه، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان مووچه‌خۆری بن دیوار یان خاوه‌نی دوو مووچه‌ن. زۆری ژماره‌ی مووچه‌خۆرانیش قورساییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست كردووه بۆ دابینكردنی مووچه‌كانیان.