عەبادی هیچ هێزێكی بیانی لە عێراق نیە, ئەمریكا حەوت هەزار سەربازمان لە عێراقە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراقدا نیە, هەر ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، ئاماژە بەوە دەكات كە 7 هەزار سەربازیان لە عێراقە بۆ یامەتیدانی عێراق دژ بە داعش.
ئاژانسی دەنگی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات، بەپـێی راپۆرتێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە ئێستا نزیكەی 7 هەزار سەربازی ئەمەریكایی بۆ یارمەتیدان لە شەڕی دژی داعش لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەكان و هەروەها كاری ڕاوێژكاری و هەماهەنگكردن لە نێوان هێرشە ئاسمانیـیەكان و ئۆپەراسیۆنە لەشكریـیە زەمینیـیەكاندا لە عێراق دان.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئامادەی نیشان داوە بۆ بەردەوام بوون لە مەشق پێكردنی سوپای عێراق.