چاودێرێكی سیاسی: چی به گۆڕان ده‌ڵێت له سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر مه‌سرور بارزانی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/05/7890098.jpg)
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كه له لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان رێكخرابوو،رایگه‌یاند” كه هیچ كات پاشەکشە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ناکرێت و لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت، بزووتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێکی چڕی دژی لێدوانەکەی دەست پێ کرد و له به‌شیك له میدیا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كانی وه‌كو هه‌میشه دژایه‌تی خۆیان بۆ ماڵباتی بارزانی دووپاتده‌ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه چاودێری سیاسی (د.مه‌دحه‌د سلێمان) رایگه‌یاندوه”ئەو کاتانەی زمانی زبر جێگای ئەقڵ و مەنتق و ھزر دەگرێتەوە، ئەو کاتانەی سیاسەتی گەوجاندن و چەواشەکاری دەیەوێت جێگای ھەست و ھزر و خۆشەویستیی نیشتمان دەگرێتەوە، ئەو کاتانە حزبی چەواشەکار و ئیرھابی فیکری وەکو بزووتنەوەی گۆڕانی لێ بەرھەم دێت کە بۆ مەبەستی سیاسەتی تۆقاندن و چەواشەکاری، ئامادەیە کێشەی نەتەوەیەک بە قوربانی ویست و ئارەزووەکانی خۆی بکات، بۆیه له‌م كاته‌دا گومان لەوە دانییە کە بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی ”پۆپۆلیستییە“ و سیاسەت لە سەر کات دەکات کە چۆن بەرامبەرەکەی لەکەدار بکات، ئەگەر نا ئەوەی پارتی دیموکراتیی کوردستان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت، ”ڕێک ئەو لێدوانەی مەسرور بارزانییە کە ڕێفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەرئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان خەڵکی خۆی جۆشداوە بە درۆ و سیاسەتی ڕەت کردنەوە، بۆیە ھەر بۆچوونێکی پارتی و سەرکردەکانی بیخەنە ڕوو، بێ یەک و دوو، گۆڕان بە زمانی زبر و ناشرین وەڵام دەدەنەوە، چونکە باش دەزانن ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت، زۆربەی ھەرەزۆری خەڵکی کوردستان لەگەڵ سەربەخۆیی و کۆتایی پێھێنانی سیاسەتی برسی کردن و جینۆسایدی بەغدا دەبن”.
ئه‌و چاودێره سیاسیه‌ش ئه‌وه‌ی خستۆته روو ” ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گۆڕان ئه‌بێته هۆكاری نه‌مانیان چونكه خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه ناگه‌وجێندرێت، و رێاده‌گه‌ێنێت”له هه‌موی گرنرگتر ئه‌وه‌یه ریفراندۆم بكرێت، با خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو به‌شدار نه‌بن، گۆڕانیش مه‌رجی كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كاته بیانوو بۆ به‌شداری نه‌كردن له ریفراندۆم، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان وای به‌سه‌ر بێت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی گوت” فه‌رموون بۆ ریفراندۆم یاسا ده‌ربكه‌ن و كاری جدی بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن بۆ نه‌یان كرد.؟ له‌باتی ده‌ركردنی یاسا و رێسا باره‌گایان سوتاند و كوڕی خه‌ڵكیان به كووشت دا.
ناوبراو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر (مه‌سرور بارزانی) گوتی” ئه‌م هێرشانه په‌یوه‌ندییان به پرسی په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه، له كاتێكدا بارزانی به‌ڕاست و درووستی هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ی شیكرده‌وه و دركاندی، باشتر وایه گۆڕان ئه‌وه بزانێت، كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆك په‌رله‌مان نه‌بوو به‌ڵكو سه‌رۆكی مه‌كۆی گۆڕان بوو، ته‌نها به‌فه‌رمانی گرده‌كه‌ش ده‌جولایه‌وه و هیچ كارێكی تری نه‌بوو جگه له‌وه، بۆیه ریفراندۆم وس ه‌ربه‌خۆی زۆر له گۆڕان و ئه‌مساله‌كانی گه‌وره‌تره و پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و پرسه یه‌كلابكرێته‌وه نه‌كرێته قوربانی گۆڕان و دار و ده‌سته‌كه‌ی.