هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی فواد مه‌عسوم له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بزانه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی بڕیار دراوه‌ كه‌ ریفراندۆم بكرێت بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایده‌گه‌ێنێت”سه‌ربه‌خۆی گرفتی زرۆی له‌به‌رده‌مه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی ئه‌وا منیش ده‌نگی پێده‌ده‌م.

(فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری (ناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران) رایگەیاندوه‌” پێم وایه‌ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌گه‌ره‌ی زۆر له‌ پێشه‌، تاوه‌كو ئێستاش ئێران و توركیا دژی ئه‌و پرسه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر هاتوو راپرسی بكرێت،ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ده‌م و ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌م وه‌كو سه‌رۆك كۆمار ده‌كێشمه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ كوردستان، بۆیه‌ ده‌نگیش به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانمان له‌ داهاتوو نه‌ڵێن” باوك و باپیرانمان ده‌نگیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌دا.

Back to top button