توركیا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه و چوار چه‌كداری كوشت وێنه‌كانیان ببینه
خواكوڕك
سوپای توركیا سه‌باره‌ت به كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه له باكووری سوریا رایده‌گه‌ێنێت” كه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌یی یه‌په‌گه و چوار چه‌كداری تریشمان كووشتوون له ئه‌نجامی هێرشێكدا.
فه‌رمانده‌ی ئەركانی باڵای سوپای توركیا رایگەیاندوه” (چیا ڕووس) كە فەرماندەیەكی ڕووسی یەپەگەیەو بەرپرسی ڕاهێنانی سەربازی هێزەكانی یەپەگە بووە لە بۆردومانەكەی باكووری سوریا كوژراوە، ب پێی زانیارییه میدیاییه‌كان تەرمی (مەردئالی سلێمانۆف) ناسراو بە (چیا ڕووس) لە فەرماندە باڵاكانی یەپەگە لەگەڵ چوار گەریلای تر كە بە هۆی هێرشە سەربازییەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستدابوو لە قامیشلۆ بە خاك سپێردران.
ئه‌وه‌یش یاوی باس بێت له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌یی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه”كە (چیا ڕووس) ماوەی (22) ساڵ لە ناو پەكەكە چاڵاكی ئەنجامداوەو دواجار كراوەتە بەرپرسی سەربازی ناوچەی قەرەچۆخ لە باكوری سوریا.
(مەردئالی سلێمانۆف) دوای ڕاكردن لە سوپای ڕووسیا راهێنەری پەكەكە بووەو ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕاهێنانی سەربازی هێزكانی پەكەكەدا هەبووە، ئەو فەرماندەیەكی پایە بەرزی سوپای ڕووسیا بوو، (22) ساڵ بەر لە ئێستا دەچێتە هەولێرو لەوێوە راهێنەری ناو پەكەكە دەبێت.