ئه‌مڕۆ باران ده‌بارێت و كه‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕێت

خواكوڕك

به‌ پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ هه‌ریمی كوردستان له‌ سه‌رتاسه‌ری شاره‌كان شه‌پۆلێكی باران بارین ده‌ستپێده‌كات.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلزرەزانی هەرێم رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامبوونی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور پێشبینی دەكەن، رۆژی شەممە شەشی ئایار ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا بێت، لەگەڵ ئەگەری لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان.
دەربارەی پلەكانی گەرماش بەم جۆرە پێشبینی كراوە:
هەولێر: نزمترین 16 بەرزترین 30
سلێمانی: نزمترین 17 بەرزترین 28
دهۆك: نزمترین 14 بەرزترین 27
كەركوك: نزمترین 22 بەرزترین 31

سەبارەت بەخێرایی باش پێشبینی كراوە لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بێت و مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمەتردا دەبێت.

Back to top button