په‌رله‌مانتارێك، 15 هه‌زار پارچه زه‌وی ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌ماوه‌ی رابردوو بڕیارێكی گرنگی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت راگه‌یاند. به‌پێی بڕیاره‌كه كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری وورد وه‌كو فلته‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شایسته‌ی زه‌ویه‌كان دابه‌ش بكرێن.
سیراج شێخ ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی كە ئەندامی لیژنەی شارەوانییەكانیشە، به مالپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، بەردەوام شوێنی ڕەوتی دابەشكردنی زەویمان گرتووە و، لەم حەفتەیەشدا لەگەڵ رێخكراوێكی تایبەت بە كرێنشینان سەردانی وەزیری شارەوانیمان كردووە، و لە چونیەتیی بەڕێوەچوونی ڕەوتی دابەشكردنی زەوی ئاگادارین، بەڵام پرۆسەیەكی قورسە و كاتی دەوێ هەتا خۆمان ئامادە دەکەین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی دره‌نگ كه‌وتنی دابه‌شكاریه‌كه ده‌ڵێت، بەقسەی وەزیری شارەوانی، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی كراوە، و چەند قۆناغێكیشی بڕیوە، به‌ڵام كێشەی دابەشكردنی زەوی ئەوەیە پەیوەندیی بە چەند وەزارەتێكەوە هەیە تا زەوییەکەی بۆ تەرخان دەکرێ كاتی ده‌وێت.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی دابه‌شنه‌كردنی زه‌ویه‌كانه‌وه سیرا شێخ ئه‌حمه‌د گووتی، نەخێر وا نییە؛ ڕنگە درەنگ و زووی هەبێ، بەڵام حكوومەت مكوڕە لەسەر دابەشکردنی زەوی؛ با خەڵکیش بیزانن لە قۆناغی یەكەمدا پازدەهەزار پارچە زەوی دابەش دەكرێت.
پێشتر وه‌زیری شاره‌زانی به رووداوی راگه‌یاندبوو، ته‌نیا له‌هه‌ولێر زه‌وی بۆ دابه‌شكردن ته‌رخانكراوه. به‌ڵام له دهۆك و سلێمانی به‌هۆی جیۆپیله‌تیكی ناوچه‌كه، تا ئێستا هیچ شوێنك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیار نه‌كراوه.