زانیاری له سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له خواكوڕكه‌وه بزانه
خواكوڕك
لیژنه‌ی بینینی مانگ له عێراق سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڕیار ده‌دات ئاخۆ یه‌كه‌م رۆژ كه‌یه و ده‌كه‌وێته چ رۆژێك، واش پێشبینی ده‌كرێت یه‌كه‌م رۆژ له نێوان 25 و 26 دابێت له‌م مانگه.
(سەلام كەریم سیدان) ڕاوێژكاری وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و ئەندامی بینینی لیژنەی مانگ لەعیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندوه “زۆربەی بۆچونەكان لەگەڵ ئەوەدان كە ڕۆژانی (25 یان 26)ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، بەڵام تائێستا ئەو بابەتە یەكلانەكراوەتەوەو هەفتەیەك بەر لەو وادەیە كۆبونەوە ئەنجامدەدەین، ئێستاش ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌و پرسه، له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندی ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واووی بگه‌ین به ئه‌نجام كه كه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.