باڵوێزی ئێران بۆ كۆبووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا؟

خواكوڕك

باڵوێزی ئێران له‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبووه‌ته‌وه‌ دویان ره‌وشی ئه‌منی و سره‌بازی عێراق تاوتوێكراوه‌ له‌ نێوانیان.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ئیتلاعاتی ئێران) “ئیره‌ج مه‌سجدی” باڵوێزی ئێران له‌ عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی له‌ به‌غدا، دوایین ڕەوشی ئەمنیی عێراقی تاوتوێ کردووه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (عەمار حەکیم) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆبووەوە، به‌جیا جیا.

باڵوێزی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ (فالح فەیاز) سەرکردەی حەشدی شەعبی لە عێراق، دوایین دەستکەوتەکانی حەشدی شەعبی لە شەڕی داعش و هەروەها ڕەوشی ئەمنی و سیاسیی عێراقی تاوتوێ کرد و سەرکردەی حەشدی شەعبی، نوێنەری تارانی لە دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق ئاگادار کردەوە.

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، ئێران مه‌به‌ستیه‌تی له‌ رێگای حه‌شدی شه‌عبی كه‌ درووستكراوی خۆیه‌تی له‌ عێرا هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی خۆی زیاتر بكات و پێگه‌ی خۆی قایمتر بكات له‌ دژی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

Back to top button