یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی عێراق گه‌یشته‌ میسر

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ میسر، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ده‌ڵێت” لەدوای ڕێككەوتنەكەی نێوان عێراق و میسر یەكەم كاروانی نەوتی عێراق رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕەوانەی میسر كرا.

(عاسم جیهاد) گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوه‌” ڕۆژی پێنج شەممە4/5/2017  یەكەم كاروانی نەوتی عێراق لەڕێگای كەشتیەكەوە كە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بووە ڕەوانەی میسر كرا، ئاماژه‌ش به‌وه‌ كراوه‌ “كه‌ پڕۆسەكە لەچوارچێوەی ئەو ڕێكەوتنەدایە كە لەنێوان عێراق و میسر واژۆكراوەو بەپێی ئەو ڕێكەوتنە لەماوەی‌ شەش مانگدا عێراق مانگانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی میسر دەكات.

 

Back to top button