مالیكی حزبێكی تر بەناوی پەدی بۆ پەكەكە دروست دەكات لەشنگال
خواكوڕك
پارتی كرێكارانی كوردستان لە شنگال حزبێك بەناوی ( پارتی ئازادی و دیموكراسی ئێزیدیان “پادێ”) دادەمەزرێنێت و لە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق مۆڵەتی وەرگرتووە، لەلایان مالیكیەوە هاوكاری دارایی كراوە”.
لەكاتی راگەیاندنی حزبەكە كە مۆڵەتی لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە ئەو حزبە رایدەگەێنێت كە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا بەشداری هەڵبژاردنی دەكات، وە ئامانجی ئەو حزبەش كە پارتی كرێكارانی كوردستان لە شنگال بەهاوكاری مالیكی دروستی كردووە، ستراتیژی خۆی ئاشكرا دەكات و دەلێت یەكپارچەی خاكی عێراق بۆ ئێمە ئامانج و ستراتیژە”.
شێخ شامۆ، نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له‌په‌رله‌مانی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: “چه‌كدار كردنی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه مه‌ترسی بۆ شنگال دروست كردووه و ره‌نگه له داهاتوو كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه بكات، ئاشكراشی كرد: “ئه‌و حزبه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه و چه‌كداركردنیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه مالیكیش هاوكاری دارایان دەكات”.