حاجی كاروان: سه‌رۆك بارزانی به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ گه‌یاند و گوتی ئێوه‌ش لێی خۆش بن من خۆش نابم

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو ئاشكرایده‌كات” كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) له‌سه‌ر كه‌یسی كووشتنی مامۆستا (هۆشیار ئیسماعیل) چه‌ند جارێكی ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌میندار و یه‌كگرتوو راگه‌یاندوه‌” كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خۆش بن له‌ بكوژانی مامۆستا هۆشیار ئه‌وه‌ من خۆش نابم.

(حاجی کاروان) كادیری پێشكه‌وتوو و پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر بڕیاری لە سێدارەدانی بکوژانی ماموستا هۆشیار رایگەیاندوه‌” سەرۆك بارزانی بەردەوام پەیوەندی دەکرد بە ئەمینداری گشتییەوە و باسی له‌وه‌ ده‌كرد” كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئێوە لە شەهیدبوونی مامۆستا هۆشیار خۆشبن من خۆشنابم.

حاجی کاروان باسی له‌وه‌شكردووه‌” سەرۆك بارزانی دەورێکی زۆر کاریگەری هەبوو تاکو ئەوکەیسە یەكلابووەوەو بە واژووی سەرۆکی هەرێم بکوژەکان لە سێدارە دەدرێن، حه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن له‌ پای ئه‌و كاره‌ دڕندانه‌ی كه‌ ئه‌نجامیان دا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه‌” دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل له‌ لایه‌ن دوو گه‌نجه‌ وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و به‌رده‌م مزگه‌وتی (عومه‌ر بندیان) كوژرا و پاش دوو رۆژ بكه‌رانی تاوانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و پاشان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان نا و رۆژی 4/5/2017 بكوژران له‌ دادگای به‌رای هه‌ولێر سزای سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.

Back to top button