پارتی: به‌بێ كه‌ركوك ریفراندۆم ناكه‌ین
خواكوڕك
جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم له كوردستان و شاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆم به بێ كه‌ركوك ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین.
(دیاری حسێن به‌گ)ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندوه”سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و پارتی روانگه‌ی روون و ئاشكرایه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كوردستان و كه‌ركوك و ئه‌م ساڵێش ئه‌وپ رسه یه‌كلا ده‌بێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو پارتی سوورین له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تر كه ده‌بێت به‌شدار بن له‌و پرۆسه گرنگه، بێگومان قسەی ھەندێ خەڵکیش کاریگەری لەسەر ھەڵوێستەکەمان نابێت تەنیا مەبەستمان لێی ئەوەیە خەڵکی ئێمە بڕیار لە داھاتووی خۆی بدات و بۆ موزایەدە ھیچ پڕۆژەیەک پێشکەش ناکەین، جەماوەری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ریفڕاندۆم لەمساڵدا دەکرێت و ئەنجامەکەشی دەبینن کە خەڵکی کوردستان چ بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە دەدەن.”
سه‌باره‌ت به كه‌ركوك ناوبراو ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ریفراندۆم له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كرێت و ئه‌و پرسه یه‌كلا بوه‌ته‌وه.