هۆشیار زێباری: وەڵامی پرۆژەكەی عەمار حەكیمان نەداوەتەوە
خواكوڕك
هۆشیار زێبارەی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی ئەسنا حكومەتی ئێرانی راگەیاندووە، هیچ وڵاتێكی دیموكراسی لەدوینادا نیە دژی ریفرادۆمی كوردستان بێت”.
هەروەها هۆشیار زێباری دەشلێت، هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 ریفراندۆمی خۆی ئەنجامدەدات، هەروەها دەشلێت ئەمەش بۆ هەموو جیهان روون بۆتەوە، كە هەرێمی كوردستان لەم ساڵدا ریفراندۆم ئەنجام دەدات و ئەولەویەتی كوردستانیش ئەمساڵ تەنها ئەنجامدانی ریفراندۆمە”.
لەبارەی پرۆژەكەی عەمار حەكیم، هۆشیار زێباری دەلێت دوای هەڵسەنگاندنی پرۆژەی سیاسی عەمار حەكیم، زانیمان ئەم پرۆژەیە هیچ یەك لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان تێدا نییە و تەنانەت كوردەكان بەشێك لەم پرۆژەیە نەبووە و هەربۆیە وڵامی پرۆژەكەمان نەدایەوە”.