لە مانگی8ی ئەمساڵ بزانە چۆن مووچە دابەشدەكرێت
خواكوڕك
سەفین غەفوور بەرێوەبەری جێبەجێكاری پرۆژەی بایۆمەتری ئاشكرا كردووە كە لێژنەی پرۆژەكە بایۆمەتری بریاری داوە لە مانگی6ی ئەمساڵ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوازی بایۆمەتری مووچەكانیان دابەش دەكرێـت و دەلێت”هەر كەسێك، لەناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە خۆی تۆمار نەكردبێت، مووچەكەی لە مانگی داهاتووەوە رادەگیرێت”.
هەروەها ئەو بەرپرسە لێژنەی بایۆمەتری دەلێت لە مانگی شەش دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە وەك تاقیكردنەوەیەك دەستپێدەكەین و دەلێت لە مانگی هەشتیشدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەسەر بنەمای پرۆژەی تۆماری بایۆمەتر دابەش دەكرێت و گوتیشی “جگە لەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان بە ساڵ وەرگرتووە، یاخود ئەوانەی بۆ خوێندن مۆڵەتیان وەرگرتووە و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، هەر مووچەخۆرێك ناوی لە بایۆمەتریدا تۆمارنەكردبێت، لە مانگی هەشتدا مووچەی پێنادرێت”.
شایانی باسە، بۆ نەمانی دوو مووچەیی و پاکكردنەوەی لیستی مووچەخۆرانی حكومی لە كەموكوڕی، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 10-10-2016 بڕیاریدا لیستی مووچەخۆرانی حكومی بكاتە ئەلیكترۆنی. ئێستا تۆماركردنی ناوی موچەخۆرانی مەدەنی تەواو بووە و 80% لەهێزە ئەمنییەكانیش ناوی خۆیان تۆمار كردووە، بڕیارە 15-5-2017 دوا وادەبێت بۆ تۆماركردنی مووچەخۆرانی كەرتی سەربازی، سەرجەمی هەموو ئەوانەش كە ناویان تۆمار كردووە بە كەرتی سەربازی و مەدەنییەوە، تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 155 هەزار كەس”.