سەركردەیەكی كوردی رۆژئاوا شەرمەزاریەكی گەورەی پەكەكە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

نەواف حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا دەلێت دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر داوە، بۆ راگرتنی شەڕە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریادا، كە ئەمەیش ھەنگاوێكە بۆ چارەكردنی قەیرانی سووریا و، تەنیا ئەو ناوچانەیش دەگرێتەوە كە شەرَیان لێیە.

هەورەها نەواف حەسەن ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوو،  بڕیاری دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا، تەنیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە شەڕیان لێیە و ئەو ناوچانە ناگرێتەوە كە پەیەدەیان تێدا دەستەڵاتدارە، لەبەر ئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەیەدە بە بەشێك لە رژێم ھەژمار دەكات، ئەمەیش شەرمەزارییەكی زۆر گەورەیە بۆ پەیەدە، گوتیشی، “رەتكردنەوەی ئەو بڕیارە لەلایەن پەیەدەوە، بۆ ئەوەیە كە ھەست بە شەرمەزارییەكی گەورە دەكەن، چونكە ئەو بڕیارە ناوچەكانی ئەوان ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی لە بڕیارەەدا جەخت كراوەتەوە كە، پەیەدە بەشێكە لە رژێمی سووریا، بۆیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناوچەكانی ئەوانی وەك ناوچەی ئارام دانەناوە، لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستا شەڕ لە نێوان رژێم و پەیەدەدا نەبووە، بەمەیش بۆ ھەموو دنیا ڕوون بووەوە كە، پەیەدە بەشێكە لە رژێمی سووریا”.

لە كۆتایش دا ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد بۆچوونی ئەنجوومەنەكەی ئاشكرا دەكات لەسەر ناوچەی ئارام لە سوریا دەلێت”ئێمە وەكو ئەنەكەسە لەگەڵ ئەوەداین شەڕ لە سووریا راگیرێت، لەبەر ئەوەی تاوەكو شەڕ ھەبێت، چارەكردنی كێشەكە زۆر ئەستەمە، بەڵام داوا دەكەین لە چوارچێوەی چارەكردنی پرسی سووریادا، داواكارییەكانی كوردیش جێبەجێ بكرێن و مافەكانیان دابین بكرێت”.

 

Back to top button