متمانه‌یه‌كی دیكه به ئه‌ردۆگان ده‌درێت
خواكوڕك
هاوپه‌یمانیه‌تی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌باره‌ی گومانی ده‌ركردنی توركیا له هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه ده‌ڵێت، تورکیا بەهای خۆی هەیە و پشکی خۆی پێشکەش بە بەرجەستە کراوی هاوبەشی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی كردووه، ئەندامێتی جێگەی گومان و باس نیە.
دوای پێشهات و دۆخی ناوخۆی توركیا، ناتۆ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌وه بڵاوكرده و رایگه‌یاندووه، ئەندامێتی تورکیا بابەتێک نیە جێگەی گومان بێت، ئەنکەرە ئەتوانێت پشت بە هاوکاری ناتۆ ببەستێت، پشتیوانی دەکەین لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردوەکەی مانگی رابردوو.
ناوه‌راستی مانگی رابردوو كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له توركیا روویدا و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی ئه‌و وڵاته و پرۆسه‌ی دیموكراسی خسته ژێر پرسیاره‌وه. به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی توركیا له په‌یماننامه‌ی باكوری ئه‌تڵه‌سی لێكهوتهوه.