ئومێد خۆشناو: لەچەند رۆژی تر چی لەكوردستان روودەدات

خواكوڕك 

لە پۆستێكی دا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی دا بڵاوی كردۆتەو ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، هێنده‌ی نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی ڕاپرسی وده‌ستنیشانکردنی چاره‌نووسمان،و چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پڕۆسه‌ چاره‌نووساز و حه‌یاتیه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بکه‌ین له‌ به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌ ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌،هه‌وڵی نه‌یارو ناحه‌زانی ڕاپرسی وسه‌ربه‌خۆیش زێتر ببێت”.

هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەشلێت”هه‌ربۆیه زانیاری وهێماکان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن به‌ره‌ی دژه‌ سه‌ربه‌خۆی جاریکیتر هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌و شه‌ڕی ده‌رونی مایه‌ پوچی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌، بۆ جێبه‌جێ بوونی ئه‌و پلان وئارمانجه‌ شیان باشترین کارتی ده‌ستیان ڕاکێشانی کارتی ناوخۆی وجارێکیتر جوڵانی داش دامه‌کانیتیان،له‌و نێوه‌نده‌شدا باشترین داش دامه‌ی زوو جوڵێنراو ڕاگه‌یاندن وهه‌ڵسواڕێنراوانی گۆڕان وسێبه‌ره‌کانی گۆڕانه‌”.

ئومێد خۆشناو دەشلێت هه‌ربۆیه زانیارییه‌کان ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن،له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕاگه‌یاندن وهه‌ڵسوڕاوه‌ سه‌ر سوڕێنراوه‌کانی گۆڕان وتارمای وسێبه‌رکانیان،گه‌ڕێکیدیکه‌ی شه‌ڕی ئیعلامی چه‌واشه‌کارانه‌ی دژه‌ سه‌ربه‌خۆی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌!.
بۆیه ده‌بێت ئه‌و جاره‌ قه‌ڵه‌م بده‌ست وقسه‌بێژوو زانیاری لایکانی به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆی،والێیان بێنه‌ قسه‌و ده‌ست،ده‌مکوت ودمکورتیان بکه‌ن وبیانهێشێن وبیان هه‌ژێنن.
لە كۆتایی پۆستەكەی دا خۆشناو دەلێت، واته‌ هه‌موو قسه‌و زانیاریه‌کانی بن به‌ڕه‌ بهێنه سه‌ر به‌ڕه‌ تا نوزه‌یان لێوه‌بێت وڕاستی ودروستی ئارمانجه‌کانیشیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکرێ وچه‌واشه‌کاری وموهاته‌راته‌کانیان سه‌ری سواڕاو شێواویان بخوات….

Back to top button