لەبارەی كەیسی مامۆستا هۆشیارەوە، وەڵامێك بۆ مەسعود عەبدولخالق
خواكوڕك
دوای ئەوەی دوورۆژ لەمەو بەر دادگای هەولێر بڕیاری بۆ لە سێدارەدانی بكوژانی مامۆستای ئاینی مامۆستا هۆشیار دەركرد, بڕیارەكە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا, عەبدوڵخالەق مەسعود رۆنامەنوس رەخنەی لە دادگایكردنەگرت, لە بەرامبەردا لێكۆلەرێكی دادی وەڵامی ئەو رۆژنامەنوسە دەداتەوە.
د.بەكر قادر, لێكۆڵەری دادوەری لە نامەیەكیدا كە بۆ مەسعود عەبدوڵخالەق نوسیوەتی دەلێت:” نوسینەكەی جەنابیان بێویژدانیەكی زۆری تیایە بەرامبەر دادگا و یەكگرتووش دەكەوێتە خانەی ناوزڕاندن ئەگەر یەكگرتووش بێدەنگی لێبكات حەقە دادگا سكاڵای لەسەر تۆماربكات و هەڵویستیان هەبێت گرفتەكە لەم وڵاتەی من ئەوەیە هەندێ قەلەم بەدەست قەڵەمەكەیان مامەڵەی پێدەكرێت و لە ئەجندای ئەم و ئەودا دەخولێتەوە بێلایەن نین جاری سەرتاپای ئەم خاڵەی ناڕاستە، چونكە لەسەرەتای دوسیەكەوە ئاگادارم ئەو دوسیە بەمن سپێردراوە توزێكیش لەسیاسەت دەزانم ئاگاداری هیچ رێكەوتنێك نیم جا لە جەنابی كاك مسعود عەبدولخالق دەپرسم وێنەی ئەو ڕێككەوتنەی بۆ ئەو هاتووە با وێنەیەكیش بو من بنێریت سوپاسیان دەكەم”.
هەروەها ئەم لێكۆلەرە لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا دەلێت:” بەرێز مەسعود عەبدولخالق دادگا بەوە تۆمەتبار دەكات كەوا بڕیاری سیاسی دەركردوەو جا دەپرسم مادام بەڕێزیان ئەوەندە دڵسۆزی كەیسی مامۆستا وشیار بوون دەبایە وەكو چاودێرێك لە دادگایەكە ئامادەبانایە بۆ ئەوەی سەرنجەكانتان جوان دەرچونایە هەرچەندە من پارێزەری دادگا نیم دەبیت ئەوان وەڵامی شایستەیان هەبێت”
دەقی وەڵامنامەكەی (د.بەكر قادر) لێكۆڵەری دادوەری
بەرێزیان وتارێكی بەناوی (دادگا زوڵمێكی گەورەی لە ملا وشیار كرد) بڵاوكردەوە كە بە پێویستم زانی لێرە بە چەند دێرێك هەڵسەنگاندن بۆ نوسینەكەیان بكەم.
لەخاڵی یەكەمدا دەڵێت ( ڕێككەوتنی سیاسی وحیزبی هەبوو بۆ داخستنی ئەم مەلەفە لە بۆ ئیعدام كردنیان ئینجا دادگاش بەدوای بڕیارە سیاسییەكان هات).
جارێ نوسینەكەی جەنابیان بێویژدانیەكی زۆری تیایە بەرامبەر دادگا و یەكگرتووش دەكەوێتە خانەی ناوزڕاندن ئەگەر یەكگرتووش بێدەنگی لێبكات حەقە دادگا سكاڵای لەسەر تۆماربكات و هەڵویستیان هەبێت گرفتەكە لەم وڵاتەی من ئەوەیە هەندێ قەلەم بەدەست قەڵەمەكەیان مامەڵەی پێدەكرێت و لە ئەجندای ئەم و ئەودا دەخولێتەوە بێلایەن نین جاری سەرتاپای ئەم خاڵەی ناڕاستە، چونكە لەسەرەتای دوسیەكەوە ئاگادارم ئەو دوسیە بەمن سپێردراوە توزێكیش لەسیاسەت دەزانم ئاگاداری هیچ رێكەوتنێك نیم جا لە جەنابی كاك مسعود عەبدولخالق دەپرسم وێنەی ئەو ڕێككەوتنەی بۆ ئەو هاتووە با وێنەیەكیش بو من بنێریت سوپاسیان دەكەم.
بەرێز مەسعود عەبدولخالق دادگا بەوە تۆمەتبار دەكات كەوا بڕیاری سیاسی دەركردوەو جا دەپرسم مادام بەڕێزیان ئەوەندە دڵسۆزی كەیسی مامۆستا وشیار بوون دەبایە وەكو چاودێرێك لە دادگایەكە ئامادەبانایە بۆ ئەوەی سەرنجەكانتان جوان دەرچونایە هەرچەندە من پارێزەری دادگا نیم دەبیت ئەوان وەڵامی شایستەیان هەبێت.
لەخاڵی چوارەم دەڵێت (ئەو بكوژانە شایستەی ئیعدام نەبوون، بەڵكو شایستەی ئەوەن وەك پەند بمێنن لە گرتووخانەیەك یان حەدیقەی حیوانات بانایە) ئەگەر دادگا بڕیارێكی وای دەركردبایە هەر جەنابت و ئەوانەی وەك تۆ بیر دەكەنەوە دەتانگوت بكوژانی مەلا وشیار بونەتە دابەستەو مریشكیان دەرخوارد دەدەن یانیش بوونەتە مەیمون و گالتەجاڕی خەڵك بێڕێزیان پێدەكرێت ومافی مروڤ پێشێلكراوە.
لەخاڵی پینجەمدا دەڵیت (نازانم چۆن دادگای كرا و مەلەفی لێكۆڵینەوە قەناعەت هەەبوو بەوەی دەست هەیە لە پشت ئەو تاوانە دۆسیەكە تەواو نەبووە).
باشە هەر ئێوەو كەسانی وەكو ئێوە نەبوون مێشكی ئێمەتان تەنی بوو بەوەی كەوا یەكگرتوو دۆسیەكەی فەرامۆش كردیەو مامەڵە بە خوێنی شەهید دەكات، ئەوە لە لایەك جا نازانم كەی ئەوە دۆسیەیە كەوتۆتە بەردەستی بەرێزتان و ووردبینیتان تیادا كردووە كەوا تەواو نەبوو بێت ووردبینی ئەو دۆسیانە تایبەتن بە و دوو توێژە لێكۆلەرەو دادوەر ئەوان بڕیار بە تەواو بوون یان نەبوونی دەدەن .
لەكوتاییدا دەڵێم بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا تادێت دۆخەكە شێواو ئاڵۆز دەبینم نوسەر كاری دادوەر دەكات قەساب كاری ئاسەنگەری دەكات ئیمە گلەیمان لە سیاسییەكان هەبوو كەوا وڵاتیان بەو دەردە برد بێئاگا بووم لەوەی هەر ئەو كۆلكە نوسەرانەن چاو ساغی بۆ سیاسییەكان دەكەن بێگا لەوەی هەركەسەو دوسیەی شەهیدی مینبەری زوڵم لێكراو نان پیازی پێوە دەخوات و دەیكاتە بەهانە بۆ یەكلای كردنەوەی شەری خوی لەگەڵ لایەنێكی سیاسی، حەقە ئەو جۆرە پێنوسانە پان بكرێنەوە كەوا دەبنە مایەی ڕژانی ژەهری شەری ناوخۆو دوو بەرەكی بەسەر جەستەی شەكەت و هیلاكی نیشتمان.
ئێمە وەكو یەكگرتوو دیدگامان ڕوونە و دەزانین سیاسەت بكەین و توانای ئەوەشمان هەیە بەرگری لە ئەندامانی خومان بكەین، بەڵام خەڵكانێك هەن لە ئاست تێگەیشتنی یەكگرتوو نین ئەوە خەتای ئێمەی تیا نیە سەبارەت بە دۆسیەی شەهیدی میمبەر نە دادەخرێت نە لەوانەش خۆشی دەبین لەپشت ئەو تیرۆرەن ئەگەر هەبن، دوا وشەم بو بەریز مەسعود عەبدولخالق ئەوەیە ئیمە یەقینی خۆمان بە گومانی ئیوە ناگۆڕینەوە.
د.بەكر قادر؛ لێكۆڵەری دادوەری