یەكێتی لیژنەیەك لەسەر عادل موراد دروست دەكات و ئەگەری دورخستنەوەی هەیە

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە عادڵ موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاندبوو كە چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كار بۆپارتی دیموكراتی كوردستان دەكات, ئەمڕۆ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە لیژنەیەك بۆ لێپرسینەوە لە وتەكانی عادل موراد پێكبهێنرێ, دەبێت عادڵ موراد قسەكانی بسەلمێنێت.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت دەستی كەوتووە:” كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و دەستەی كارگێری یەكێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجامدراوە لە بارەی تۆمەتەكانی عادڵ موراد كە پێشتر گوتبووی چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كار بۆ پارتی دەكات, داواكراوە كە موراد تۆمەتەكانی بسەلمێنێت تاوەك و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بكرێت بە پێچەوانەوە ئەگەر راست نەبێت, عادڵ موراد رووبەرووی لێپێچینەوە دەبێت”

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە، ئەگەر هات و عادل موراد توانی وتەكانی لەبەردەم لیژنەكەدا بسەلمێنێت و ئەو كەسانە دیاری بكات كە كاریان بۆ پارتی كردووە، ئەوا وەك سیخوڕ مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەكرێت و ئەگەر نەشیتوانی ئەو وتانەی خۆی بسەلمێنێت، ئەوا عادل موراد لە پۆستەكەی لادەبرێت.

شایەنی باسە, پێشتر هەڵۆ ئیبراهیم لە نوسینێكدا ئەوەی ئاشكرا كردوە “رۆژی سێشەممە ٢/٥/٢٠١٧ لە كۆبونەوەیەكەدا هەریەكە لە كۆسرەت رەسول عەلی و مەلا بەختیار لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عومەر فەتاح و هەروەها حاكم قادر بڕیاری دورخستنەوەی عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیان داوە لە پۆستەكەی”.

Back to top button