سەربیل كەمال كرایە هاوسەرۆكی نوێی هەدەپە

خواكوڕك
دوای ئەوەی توركیا بە چەندین تۆمەتی جیاواز كەبە شێكیان بە بوونی پەیوەندی نێوان هەدەپەو پارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەبوو چەند ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەیان دەستگیر كرد, كە هەریەكە لە فیگەن یوكسەلداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكانی هەدەپە لە ریزی دەستگیر كراوان بوون, ئەمڕۆ بە بڕیارێكی كۆمیتەی جێبەجێكردنی ناوەندی هەدەپە لە ئیستانبوول، سەربیل كەمالی وەك جێگرەوەی فیغان یوكسداغ كردە هاوسەرۆكی هەدەپە.

فوراتنیوز كە دەزگایەكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستانە لە هەوڵیكیدا بڵاویكردەوە لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی جێبەجێكردنی ناوەندی هەدەپە كە دوێنێ لە ئیستانبووڵ دەستی پێكردوو ئەمڕۆش بەردەوام بوو، لەو كۆبوونەوەیەدا لەبری فیغان یوكسداغ كە دادگای باڵای توركیا ئەندامێتی لێ سەندنەوە، سەربیل كەمال كرایە هاوسەرۆكی هەدەپەو هاوشانی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆكە پیاوەكەی كرا بەسەرۆك.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەربیك كەمال بای ئەندامی كۆمیتە ناوەندی و یاریدەدەی پێشووی ئەو حیزبە كرایە هاوسەرۆكی هەدەپە.
بەڵام سەلاحەدین دەمیرتاشە وەك هاوسەرۆكی هەدەپە دەمێنێتەوە تا كۆنگرەی گشتی حیزب.

Back to top button