داعش هێرشی كرد پێشمه‌رگه‌ تێكی شكاند شه‌هید و برینداریش هه‌یه‌

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ میحوه‌ری چواری كه‌ركوك تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و باره‌گای میحوه‌ری چواری كه‌ركوك له‌ ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ش بريندار بوون.

(وه‌ستا ره‌سوڵ) فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری هێزی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندوه‌” ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ چه‌ند تیرۆریستێك بوون و دوانیان خۆی ته‌قانده‌وه‌ و سێشیان له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كوژران، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌كه‌، دوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید بوو و چوار پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون، ته‌رمی چه‌كداره‌ تیرۆریستیه‌كانی داعشیش له‌ بن پۆستاڵی پێشمه‌رگه‌ن و له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ به‌ جێماون.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین له‌ ناوچه‌كه‌ و كێو ماڵی سنوره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

Back to top button