دۆسته‌كه‌ی كورد به‌هێزترین پاڵێوراوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا

خواكوڕك

بۆ جاری دووه‌م و پاش سه‌ره‌نه‌كه‌وتنی هیچ كاندیدێك له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 7/5/2017 بۆ جارێكی تر هاوولاتیانی فه‌ڕه‌نسا ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆ كۆماری فه‌ڕه‌نسا.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی یەکشەممە 23/4/2017، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بە بەشداریی 11 کاندید ئەنجام درا، کە 47 ملیۆن هاووڵاتیی فەرەنسی مافی بەشداری کردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکە، هیچ كاندیدێك نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ستبهێنێت،ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر هاووڵاتییانی فەرەنسی دەچنەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان و سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، هەڵدەبژێرن، لە هەڵبژاردنەکەشدا، هەردوو کاندید (مارین لۆپانی) کاندیدی راستڕەوە توندڕەوەکان و (ئیمانوێڵ ماکرۆن) کاندیدی بزووتنەوەی بۆ پێشەوە، رکابەریی یەکتر دەکەن.

نۆ کاندیدە دەرنەچووەکە پشتگیریی خۆیان بۆ ئیمانوێڵ ماکرۆن راگەیاند، ئەمەش بەرای چاودێران مانای سەرکەوتنی پێشوەختی ماکرۆن دێت و بەپێی زانیارییەکانیش، (فروانسوا ئۆلاند) سەرۆک کۆماری فەرەنسا پەیوەندیی پێوە کردووە و پیرۆزبایی بوون بە سەرۆک کۆماری لێکردووە.

Back to top button