به‌ره‌ی توركمانی داوای هاتنی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ده‌كات بۆ كه‌ركوك

خواكوڕك
به‌ره‌ی توركمانی داوای ناردنی هێز له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌كه‌ن بۆ شاری كه‌ركوك، به بیانوی پاراستنی كه‌ركوك له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان و ئارامی ناوشار.
دوێنێ له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه (حه‌سه‌ن تۆران) سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، داوای له (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه، به مه‌به‌ستی پته‌وكردن و باشتركردنی ره‌ووشی ئه‌منی شاره‌كه هێز ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك بكات، داوای كردووه” كه سویای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی بهێندرێته كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كه نه‌هێڵدرێت، له ئێستاشدا رزگاركردنی حه‌ویجه نزیكه، بۆیه داوای ئه‌مه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی گوتوه” كه تاوان له شاری كه‌ركوك زۆر بووه،زۆربه‌شیان له دژی توركمان ئه‌نجامده‌درێت، حكومه‌تی عێراقیش رۆڵی نیه له شاره‌كه.
چاودێرێكی سیاسیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به (خواكوڕكی) گوت” حه‌سه‌ن تۆڕان مه‌رگی خۆی ببینێت سوپای عێراق له كه‌ركوك نابینێت.