گروپی تیرۆریستی ئه‌نسار وئیسلام هێشتا ماون و كارێكی قیزه‌وه‌نیان له‌م شاره‌ی كوردستان ئه‌نجامدا

خواكوڕك

له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كێلی گۆڕی مه‌وله‌وی شاعیری به‌ناوبانگی كورد تێكده‌شكێندرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌ێنێت” هێشتا تیرۆریستانی ئه‌نسار وئ یسلام له‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌.

(مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێنه‌ى گۆڕى شاعیرى كورد ” مه‌وله‌وى” له‌ واڵی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌شێك له‌ كێلى گۆڕه‌كه‌ شكێندراوه‌ و ده‌نوسێت” كاتێك بێحورمەتی بەگۆڕی شاعیرێكی عیرفانی گەورەی وەك (مەولەوی) دەكرێت، مانای وایە هێشتا تیرۆرستانی (ئه‌نسارولئیسلام) لەكوردستان ماون”.

نه‌قشبه‌ندی زیاتر نوسیویه‌تی” لە كوردستان ناوی زیاتر لە 10 مزگەوت بەناوی ئەم شاعیرە عیرفانیە كراون، رەنگە ئەم كارە ترسنۆكانە وابكات 10 مزگەوتی دیكه‌ش بەناوی (مەولەوی)ـیه‌وه‌ بكرێته‌وه‌.

سەید عەبدولڕەحیمی كوڕی سەعید تاوەگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢) ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە. لە ھۆنڕاوەکانیدا خۆی بە مەعدووم ناساندووە.

Back to top button