عه‌لی باپیر دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی وه‌ستایه‌وه‌

خواكوڕك

عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌ندامدانی ریفراندۆم له‌ كوردستان راگه‌یاند و ده‌ڵێت” له‌ ئێستادا پیویستمان به‌وه‌ نیه‌ ریفراندۆم بكه‌ین.

لەكاتی كردنەوەی نەخۆشخانەی بەخشین لە شاری سلێمانی ئەمیری كۆمەڵ ڕایگەیاند: تا ئێستا نوێنەرمان بۆ لیژنەی ڕیفراندۆم دیاری نەكردووە و ئه‌مه‌ی ده‌وترێت بازدانه‌ و بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی له‌ ئێستادا ئه‌م پرسه‌ مه‌حاڵه‌.
پاش ئه‌وه‌ی به‌شیكی زۆر له‌ حزبه‌كان ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ ریفراندۆم و نوێنه‌ری خۆیان دیاریكرد بۆ پرسه‌كه‌ و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی له‌ ئێستادا گۆران و كۆمه‌ڵ به‌ زه‌قی دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و له‌ تازه‌ترین لێدوانیشیدا (عه‌لی باپیر) دژی ئه‌م پرسه‌ وه‌ستایه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بازدانێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌شی ده‌كرێ و ده‌وترێت موزایده‌ی سیاسیه‌ و ئێمه‌ بڕوامان پێ نیه‌ و دروشم و درووشم بازیه‌.

چاودێرێكی سیاسیش پێی وایه‌ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌یكه‌ن به‌ مه‌به‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ تێكبدرێت و به‌ فیتی ئه‌م و ئه‌و كاریگه‌ری درووست بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مپ رسه‌ چاره‌نووسازه‌، به‌ڵام بی شك خه‌یاڵیان خاوه‌ن خۆ ناشبێ هه‌موو خه‌ڵك 100% له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ بێ با ئه‌وان هه‌ر دژ بن ریفراندۆم هه‌ر ده‌كرێ و سه‌ریش ده‌كه‌وێ بێ دوو دڵێ، به‌ڵام مێژوو ئه‌مه‌ له‌ بیر ناكات.

Back to top button