ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: گرنگ نیه‌ كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان گرنگ كاراكردنه‌وه‌یه‌تی

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، گرنگ نیه‌ لامان كێ ده‌بێت به‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان گرنگ ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، جا كێ ده‌بێ و چۆن ده‌بێ ئه‌وه‌ شتێكی تره‌ و زۆر گرنگ نیه‌.

(نه‌رمین عوسمان) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین پێویسته‌ په‌رله‌مان كارابكریته‌وه‌، چۆن كارا ده‌كرێته‌ و كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كارابكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین،كێش ببێت به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ لای من گرنگ نیه‌.

بۆ ئەوەی پەرلەمان کارابکرێتەوە، ئەمجارە یەکێتی بە نیازە پرۆژەیەکی دیکە بداتە لایەنەکان، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کە تێیدا چۆنێتی کاراکردنەوەکە لەخۆبگرێت، نه‌رمین عوسمانیش کاراکردنەوەی پەرلەمان و گۆڕانکاریی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان لەھەر کارێک به‌ گرنگتر ده‌زانێت، بۆ ئەوەی زۆر کێشەكان چارەسەر بکرێن.

Back to top button