داوای به‌په‌له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ده‌كرێت بارودۆخه‌كه‌ له‌ خراپیش تێپه‌ڕبووه‌

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ناره‌واكانی په‌یه‌ده‌ له‌ سه‌ر كوردانی رۆژئاوا و پارت و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان له‌ رۆژئاوا، رایده‌گه‌ێنێت/ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ له‌ قامیشلۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

(نووری بریمۆ)ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی په‌ده‌كه‌سه‌ رایگه‌یاندوه‌”په‌یه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر ه‌ستگیركردن و رفاندن و كووشتن و باره‌گا سووتان و داخستنی ته‌واووی باره‌گاكانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ لە شاری قامشلۆ بە خۆپێشاندانێكی گەورە، كارە خراپەكانی پەیەدە شەرمەزار دەكەین، كە بەردەوام دژایەتیی كورد و ئاڵا و پڕۆژەی كوردان دەكات، له‌ به‌رده‌م باره‌گانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ قامیشلۆ، ئه‌نه‌كه‌سه‌.

بریمۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌”ئیمه‌ پێمان باشه‌ به‌ زووترین كات پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان، ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده‌ش خۆیان به‌ كورد بزانن ئه‌وه‌ رێگر نابن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا، چونكه‌ ئه‌وان به‌رگری ده‌كه‌ن له‌ دامه‌زراوه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كان و گیانی خۆیان به‌خت ئه‌كه‌ن بۆ نیشتیمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌یه‌ده‌ ئه‌كیدین رێگره‌ و په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و حه‌شدی شه‌عبی و خه‌ڵكی تردا، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش نه‌گه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وا رۆژئاوای كوردستان كردی تێدا نامێنێت.

Back to top button