پارتی: قبوڵمان نیه‌ سلێمانی ئازار بكێشێ و خه‌ڵك ناره‌حه‌ت بێ

خواكوڕك

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگا گوتی”خه‌ڵكی سلێمانی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من له‌ نه‌بوونی پارێزگاردا،بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ین و ئێمه‌ قبوڵمان نیه‌ سلیمانی بێ پارێزگار بێ.

(زیاد كاكە رەزا)سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه‌”ئیستا پارێزگارمان نیه‌ به‌ڵكو جێگری پارێزگارمان هه‌یه‌،ئه‌مه‌ش به‌ پێی یاسا نابێته‌ پارێزگار ، به‌ڵاك ده‌توانیت كاروباری ناو پارێزگا به‌ڕێوه‌ببات، بۆیه‌ ناتوانێت به‌ پێی یاسا هه‌موو ده‌سڵاتێكی هه‌بیت كه‌واته‌ ئێستا سلێمانی له‌ فه‌راغێكی گه‌وره‌دایه‌ و ناتوانێت كاره‌كانی رابپه‌ڕێندرێت،شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌من له‌م پرسه‌دا.

(كاكە رەزا) زیاتر گوتیشی “ئەوەی ئێستا كراوەتە پارێزگار (سەردار قادر)، بۆ جاری چوارەمە تووڕە دەبێت و تا گەییشتە ئەوەی دەست لە كار بكێشێتەوە، بێگومان لە نەبوونی پارێزگاریشدا، تەنیا خەڵك زیانی پێ دەگات، چونكە ئیشوكاری خەڵك رایی ناكرێت، بۆیە پێویستە ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو پارتی ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و قبوڵمان نیه‌ پارێزگای سلێمانی وای به‌سه‌ر بهێندرێت.

Back to top button