دواین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا
خواكوڕك
كاندیدی سەركەوتوو بۆ خوڵی دووەمی فەرەنسا، مارین لو پێن كە نوێنەرایەتی راسترەوەكانی فەرەنسا دەكات، بە دروشمی رادیكاڵ بەشداری كرد، لە كەمپینی هەڵبژاردنەكانی فەرەنسا، دیارترین بانگێشەكانی لە كەمپینی هەڵبژاردنەكانی خوڵی دووەمی هەڵبژاردنی فەرەنسا ئەوەیە كە دەلێت من پلانی ئەوەم هەیە مزگەوتەکانی رادیکاڵەکان دابخەم و، بەبێ هیچ دوودڵیەکیش ئەو مامۆستا ئایینیانە دەربکەم، کە بیری خراپ بڵاودەکەنەوە. من، تەواوی ئەو رێکخراوە ئیسلامیانە قەدەخە دەکەم کە ناوچەکەمان پیس دەکەن. بەم هەنگاوانەش، دەتوانم ئارامیتان بپارێزم هەروەها کاندیدە راسترەوەکەی فەرەنسا باوەڕی وایە یەکێتی ئەوروپا سەروەری لە فەرەنسا وەرگرتووەتەوە و، ئابووری وڵاتەکەی لاواز کردووە، بۆیە بەڵێنی داوە لە حاڵەتی بوون بە سەرۆکی فەرەنسادا ریفراندۆم ئەنجامبدات، بۆئەوەی لە رێگایەوە خەڵکی بڕیار لە سەر مانەوە یان چوونە دەرەوەی فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا بدەن”.
هەرچی ئیمانوێڵ ماكرۆن كاندیدی سەركەوتووی خوڵی دووەمی هەڵبژاردنی فەرنسا بۆ سەرۆكایەتی فەرەنسایە، جیاواز لە بۆچوونی مارین لو پێنە و روانگەی جیاواز ترە ئەو “خاوه‌ن كاریزمایه” توانی سه‌رنجی حه‌شامه‌تێكی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابكێشێت، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی ده‌سته‌بژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی له هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته خواست و خولیای نوێبوونه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا، له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ساغبكاته‌وه و كه‌م شاره‌زاییه‌كه‌ی بگۆرێت به ئه‌زموونێكی قوڵ، چونكه پێشتر هیچ پۆستێكی باڵای به رێگای هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرتووه”.ئەگەرچی پێشتر لای زۆری فه‌ڕه‌نسییه‌كان ناسراو نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ئابووری چووه ریزی حكومه‌تی ولاته‌كه‌یه‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی “بۆ پێشه‌وه!” خۆی خزانده پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پێگه‌ی خۆی له ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌رخست.
ئەم كۆمپانیایانەی كە راپرسیەكانیان خۆستۆتە روو لە فەرەنسا، سەنتەری راپرسی ئیپسۆس پی وایە ئیمانویل ماكرۆن دەتوانێی دنگی63% لەبەرامبەر، مارین لو پێن 37% بەدەست بهێنێت، هەر لەو بارەیەوە، سەنتەری راپرسی هاریس ئەویش پێی وایە ئیمانوێل ماکرۆن 62% دەنگەكانی فەرەمسا، لەبەرامبەر مارین لو پێن 37% بەدەست بهێنێـت، ، سەنتەری راپرسی ئیفۆپ ئەوش لە ئەنجامی راپرسیەكانی ئیمانوێل ماکرۆن 63% دەنگەكان بەدەست دەهێنێت لەبەرامبەردا ،مارین لو پێن 37% بەدەست دیێنێت، ،سەنتەری راپرسی ئۆداکسایش ئەنجامەكانی خستۆتە روو، پێی وایە، ئیمانوێل ماکرۆن 62% دەنگی بەدەست دەهێنێت، مارین لو پێن 38% بەدەست دێنێت”.
شایانی گوتنە لە 7ی 5ی 2017 هەڵبژاردنی خوڵی كۆتای بۆ سەرۆكایەتی فەرەنسا لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەستی پێكرد كە وابریارە 47 ملیۆن كه‌س له‌م خوله‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن لە 66546 سندووقی دەنگداندا لەسەرتاسەری فەرەنسا دەنگ بدەن”.