سەردار قادر: پێویستە داهاتی سلێمانی بگەرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی
خواكوڕك
ئەمرۆ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا كە لە نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی بەرێوە چوو، سەردار قادر پارێزگاری دەستلەكارێشاوەی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری بودجەی سلێمانی نیم، بەڵام داھاتی سلێمانی بەشێکە لەداھاتی گشتی، دواجار داھاتەکە بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە باسی دەکەین، پێویستە ھەوڵی ئەوە بدرێت کە داھاتی ناوخۆ لەڕێی پێداویستییەکانەوە بەشێکی بخرێتەوە سەر حکوومەتی خۆجێیی، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتگوزرایی باشتر پێشکەشی خەڵکی شاری سلێمانی بکرێت”.
هەروەها سەردار قادر دەشلێت بەھۆی نەبوونی دەسەڵات و بودجەی پێویست، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستم لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی کێشاوەتەوە، ئەمڕۆش نامەی دەست لەکار کێشانەوەم بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بزووتنەوەی گۆڕان ناردووە هەورەها دەشلێت دەبێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پێکەوە کارێک بکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکراییەکانی خەڵکی کوردستان، هێمای بۆ ئەوەش کرد، باسکردنی داتا و داهاتی ناوخۆ و ژمارەکان داواکاری خەڵکی کوردستانە.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ بە دوو ساڵ لە نێوان ھەردوولادا دابەش کرا، دوای تەواو بوونی دوو ساڵی پۆستی پارێزگای سلێمانیی یەکێتی کە لەلایەن ئاسۆ فەرەیدونەوە پۆستەکە بەڕێوە دەبرا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ سەردار قادر، لەبری پارێزگاری سلێمانی دەست بەکار بوو، رۆژی ٢/٥/٢٠١٧ سەردار قادر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، قایمقامی سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیان