بزانە ئێران چی بەشاندی یەكێتی گوتووە

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكان كە لەناوەندی هەواڵەكان دەگوازرێنەوە، شاندی یەكێتی لەسەردانەكەی بۆ ئێران، بەڕاشكاوانە پێیانوتراوە ئێران لەگەڵ یەكپارچەی و ناوەندی بەهێزه‌ لە بەغدا و هیچ كات نابێت بیر لەوە بكەنەوە عێراق پارچە پارچه‌ بكرێت.

سەرچاوەیەكی سیاسی رایگەیاندووە، شاندی یەكێتی لە دانیشتنەكانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران، لە سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان باس له‌وه‌ كراوه‌ ئێران نەك لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق دابووە، بەڵكو بەئاشكرا بە شاندی یەكێتیان گوتووە لەپاش گیرانەوەی مووسڵ و كۆتای داعش لە عێراق دەبێـت ئەمجارە عێراق بەسیستەمی مەرگەزی بەرێوە بچێت و كوردیش وەك برا هاوكاری گەلانی عێراق بكات.

هەر بەگوێرەی ئەم سەرچاوە هەواڵیانەی كە لەمه‌ڕ سەردانەكەی شاندی یەكێتی بڵاو دەكرێنەوە، ئێران زۆر بەراشكاوانە بەشاندی یەكێتی گوتووە، كە ئەوان هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ فیدراڵی جوگرافی نەبوون، هه‌ر ئەوەش بوو عێراقی گەیاندە ئەو ئاستە. بۆیە دەبێـت بیر لە مەركەزیەت بۆ عێراق بكرێتەوە پاش مووسڵ، تاكە چارەسەر بۆ مانەوەی گەلانی عێراقیش سیستەمی مەركەزیه‌ته‌.

Back to top button