ئیسرائیل كەوتۆتە نێوان ڕۆحانی و بەسیجەکان

خواكوڕك 
هەڵوێستی ئێرانیەکان بەرامبەر وڵاتی ئیسرائیل و هەوڵدان بۆسڕینەوەی لەسەر نەخشەی جیهانی بە دیدی ئێرانیەکان، زۆرجار بۆتە پرسی گەرمی میدیاکان”.
بەڵام ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆکایەتی کۆمار ڕەخنەی توندی لە دروشمی سڕینەوەی ئیسرائیل گرت و وتی ئەو قسە مانایەکی نیە و گونجاونیە ئەو دروشمە بخرێتە سەر موشەکە ئێرانیەکان”.
لەبەرامبەردا جەنڕاڵ غەیب برور سەرۆکی هێزەکانی بەسیج لە وەڵامی ڕۆحانیدا دەڵێت سڕینەوەی ئیسرائیل ئامانجمانەو لەو پێناوەشدا هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ،لە ئێسادا لێدوانە دژەکانی باڵی ڕیفۆرم و توندڕەوەکان لەسەر‌ئیسرائیل بۆتە کێشەو لە دیدارەکاندا زۆرجار گرفت بۆ ئەو دوو باڵە دروست دەکات.

Back to top button